وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕووسیا ئیدانە دەکات

پەیامی کورد   ...  وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕووسیا ئیدانە دەکات

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕووسیای بە هۆی ڤیتۆی میکانیزمی هاوکاری بۆ سووریای ئیدانە کرد. تا ئێستا ئەو یارمەتییانەی کە دەچوونە سووریا لە دەروازەی تورکیا بە ناوی سیلڤێگۆزو تێدەپەڕین و ئەمریکاش ڤیتۆی دژی مرۆڤایەتی بانگ کرد. خەونەکانی ئەمریکا بەهۆی بڕیارەکەی ڕووسیا تێکچوو، مەتیۆ میلەر ووتەبێژی وەزارەتەکەش ڕایگەیاند، هاوکارییەکان بۆ گەلی سووریا تەواوی تەمەنە و پێویستە بۆ ماوەی ١٢ مانگ درێژبکرێنەوە. داواکاری درێژکردنەوەی ماوەکە لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی خرایە دەنگدان و ڕووسیا داواکەی ڕەتکردەوە. میلەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی ڕۆژانەدا ڕایگەیاند ؛

"داواکاری درێژکردنەوەی ماوەی میکانیزمەکە بۆ ماوەی ٩ مانگ لەلایەن ڕووسیا ڕەتکرایەوە". نەتەوە یەکگرتووەکان چەندین جار ڕایگەیاندووە کە پێویستە ئەو ماوەیە بۆ ١٢ مانگی دیکە درێژ بکرێتەوە. سەرەڕای بانگەوازی ڕێکخراوە مرۆیی یەکان و سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییەکان کە لەو بوارەدا کاردەکەن، ڕووسیا ڕێگەی پێ نەدان بڕیارێک بدەن.

کاتی میکانیزمی هاوکارییەکان لە ١٠ی تەممووز کۆتایی هات.


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە