وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ڕاگەیندراویک بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد     ...    وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ڕاگەیندراویک بڵاو دەکاتەوە .

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا سەرکۆنەی هەوڵی تیرۆرکردنی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات و رایدەگەیەنێت، لەگەڵ حکوومەتی عێراق، هێزە ئەمنییەکان و خەڵک دەوەستنەوە بۆ رەتکردنەوەی تووندوتیژی.
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ئەمڕۆ یەکشەممە لە راگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە، "ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەین کە دوێنێ شەو لە بەغدا کرایە سەر ماڵی سەرۆک وەزیرانی عێراق، دڵنیاین کە سەرۆک وەزیران سەلامەت و باشە، بەڵام لە بیری ئەو بریندارانەداین کە لە ئەنجامی ئەو ڕووداوەدا برینداربوون".

ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئێمە بەتوندی لەگەڵ حکوومەتی عێراق، هێزە ئەمنییەکان و خەڵک دەوەستینەوە بۆ رەتکردنەوەی توندوتیژی و پشتگیریش لە داواکەی سەرۆک وەزیران دەکەین بۆ ئارامگرتن و دان بەخۆدا گرتن".

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شاندی راگەیاندنی ئەمنی بڵاویکردەوە، سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە هەوڵی تیرۆرکردنی دراوە، بەڵام هەوڵەکە شکستیهێنا.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە