وەزارەتی دەرەوەی تورکیا باڵیۆزی ئێران لەو ووڵاتە بانگهێشت دەکات
پەیامی کورد ... وەزارەتی دەرەوەی تورکیا باڵیۆزی ئێران لەو ووڵاتە بانگهێشت دەکات
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بانگهێشتی باڵیۆزی ئێران لە ئانکارا کرد بەهۆی لێدوانێکی باڵیۆزی ئێران لە بەغدا کە رایگەیاندبوو، تورکیا سەروەری عێراقی پێشێل کردوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی ئەنادۆڵ-ی فەرمی تورکیا، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی فێبریوەری ٢٠٢١ باڵیۆزی ئێران لە ئانکارا ، بەهۆی لێدوانەکانی باڵیۆزی ئێران لە بەغدا کە باسی لەوە کردبوو، "تورکیا سەروەری عێراق-ی پێشێل کردووە" بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کرا.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ڕاگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە، "چاوەڕوانی ئەوەبووین کە ئێران لە بڕی ڕەخنەگرتن لە ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تێرۆر، پشتگیریمان بکات".
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە