وەزارەتی دەرەوەی سووریا هێرشەکەی ئەمریکا ئیدانە دەکات

پەیامی کورد     ...    وەزارەتی دەرەوەی سووریا هێرشەکەی ئەمریکا ئیدانە دەکات

وەزارەتی دەرەوەی سووریا رایگەیاند، هێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر چەند ناوچەیەک لەنزیک سنووری عێراق لەپارێزگای دێرەزوور ئیدانە دەکەن و رەفتارەکانی واشینتۆن وەک کارێکی "دوژمنکارانە" لەخاکی ووڵاتەکەیدا دەبینن.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە ڕاگەێندراوێکدا رایگەیاند، هێرشە "دوژمنکارییەکان"ی ئەمریکا بۆسەر چەند ناوچەیەکی نزیک لە سنوورەکانی عێراق لەپارێزگای دێرەزوور بە"تووندی ئیدانە دەکەین و باوەڕمان وایە ئەو جۆرە رەفتارانە دەبێتە هۆی زیاتربوونی گرژییەکان لەناوچەکەدا".

دوای دەستبەكاربوونی ئیدارەی جۆبایدن، وەكوو ووڵامدانەوەیەك بۆ ئەو هێرشانەی بەم دواییە كرانە سەر بەرژەوەندییەكانی لە عێراق، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی پێگەی گرووپە چەكدارەكانی نزیک لەحەشدی شەعبی لە باكووری رۆژهەڵاتی سووریا بۆردومان كران. 
بەرپرسانی وەزارەتی ئەمریکا جەختیان لەسەر ئەوە کردۆتەوە، هێرشەکە لەسەر فەرمانی راستەوخۆی بایدن بوە و حەوت پێگەیان کردۆتە ئامانج کە کە چەک و جبەخانە و رێگای سەرەکی گواستنەوەی چەک لەسنوورەکانی گرتۆتەوە.

لای خۆشییەوە، روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەو هێرشانەوە ١٧ چەکداری هێزەکانی نزیک لەئێران کوژراون.


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە