وەزارەتی دەرەوەی عێراق پەیامێکی گرینگ و بەپەلە بۆ سەرجەم هاووڵاتیانی عێراقی و کورد ڕادەگەێنێت
پەیامی کورد ... وەزارەتی دەرەوەی عێراق پەیامێکی گرینگ و بەپەلە بۆ سەرجەم هاووڵاتیانی عێراقی و کورد ڕادەگەێنێت
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ، ئەمڕۆ شەممە ١٢/٢/٢٠٢٢ لە ڕاگەێدراوێکدا داوا لە هاووڵاتیانی عێراق دەکات هەرچی زووتر ووڵاتی ئۆکراین بە جێ بهێڵن .
لە ڕاگەێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراقدا ئاماژە بە دۆخێکی مەترسیدار دەکات لە هەڵگیرسانی شەڕ لە نیوان ڕووسیا و ئۆکراین دا ، بۆیەش داوایان لی دەکات بۆ پاراستنی سەلامەتی خۆیان ئەو ووڵاتە جێبهێڵن
حكوومه‌تى عێراق له‌ڕێگه‌ى وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌ران ه‌وه ئاشكرای ده‌كات، دواى به‌دواداچوونه‌كانیان بۆیان ده‌ركه‌وتووه، ژماره‌یه‌ك كۆمپانیاى تایبه‌ت به گه‌شت و گوزار فێڵ له هاووڵاتیان ده‌كه‌ن و به‌ناوى وه‌رگرتنى مافى په‌نابه‌رییه‌وه پاره‌یه‌كى زۆریان وه‌رگرتوه، هاوكات به‌رپرسێكى باڵاى حكوومیش مه‌ترسیه‌كى گه‌وره له‌سه‌ر عێراق ده‌خاته‌ڕوو.
هەروەها که‌ریم نووری بریكاری وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی حكوومه‌تى عێراق ئاشكرایكردوه، ئێستا له‌عێراقه‌وه سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی چوون بۆ وو‌ڵاتى بێلاڕووس‌یا ڕاگیراوه و ڕێگه به‌هیچ گه‌شتێك نادرێت، له به‌رئه‌وه‌ى خه‌ڵكێكی زۆر به‌ناوی كۆچكردن و وه‌رگرتنى مافى په‌نابه‌رى له ووڵاتانى ئه‌ورووپا فێڵیان لێكرا.
له په‌یامێك شدا بۆ سه‌رجه‌م هاووڵاتیانى عێراق ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ى حكوومه‌تى عێراق داواده‌كات، هاووڵاتیان فریوى ده‌ستى كۆمپانیاكان نه‌خۆن و به‌ناوى وه‌رگرتنى مافى په‌نابه‌ری یەوە قه‌ده‌رى خۆیان نه‌ده‌نه ده‌ستیان و چیتر مه‌ترسى گه‌وره له‌سه‌ر ژیانى خۆیان درووست نه‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به‌ژیان و گوزه‌رانى ئه‌و هاووڵاتیه عێراقی یانه‌ى تائێستا له سنووره‌كانى نێوان پۆڵه‌نداو بێلاڕووس‌یا ماونه‌ته‌وه، بریكاری وه‌زاره‌تی كۆچ ئاشكرایكرد، ئه‌وان وه‌كوو حكوومه‌ت داوایان كردوه هیچ عێراق به زۆره‌ملێ ڕه‌وانه نه‌كرێته‌وه له‌هیچ ووڵاتێك، به‌ڵام ته‌نها ئاسانكاری بكرێت بۆ ئه‌و عێراقیانه‌ى ئێستا له‌و سنوورانه ماونه‌ته‌وه‌و بێ ئومێدبوون له‌وه‌ى بگه‌نه هیچ ووڵاتێكى ئه‌ورووپایى.
هه‌روه‌ك مه‌ترسیه‌كى گه‌وره‌شى له‌سه‌ر عێراق ئاشكرا كردوه‌و ده‌ڵێت:"بەهۆی ئەو لێشاوەی پەنابەرانی عێراقی بۆسەر سنوورەکانی بێلاڕووس‌یا و لیتوانیا، یەکێتی ئەورووپا فشار دەخاتەسەر عێراق لەڕێگای سەپاندنی سزا، ئه‌گه‌ر پرسی پەنابەران چارەسەرنه‌كات".
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە