وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا باڵیۆزی ڕووسیای بانگهێشت کرد

پەیامی کورد    ...   وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا باڵیۆزی ڕووسیای بانگهێشت کرد .

باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە پاریس ڕایگەیاند کە وەزارەتی کاروباری دەرەوەی فەڕەنسا ، ئەلئکسئ مشکۆف ، باڵیۆزی ڕووسیای بە گرینگیدان بە قسەکانی شاندی دیپلۆماتکاری ڕووسیا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بانگهێشت کردووە .

بە پێی ڕاپۆرتێک باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە بەیاننامەیەکدا هەواڵیدا : " ڕوون نییە کە وەزارەتی کاروباری دەرەوەی فەڕەنسا بڵاوکراوەکانی شاندی دیپلۆماتیکی ڕووسیای خوێندووەتەوە .

ئەم بەیاننامەیە هەروەها ووتی : " باڵیۆزی ڕووسیا سەرنجی لایەنە فەڕەنسەوییەکانی خۆی بۆ هەنگاوە دوژمنکارانە و خراپەکارانەکەی مەقەڕڕی ڕووسیا لە فەڕەنسای راکێشا

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی فەڕەنسا جەختی کردەوە کە ئێمە لە هەوڵداین تاکوو کەناڵی پێویست بۆ گفتووگۆ لەگەڵ ڕووسیا بپارێزین

ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا ڕایگەیاند : باڵیۆزی ڕووسیا لە پاریس لە دوای بڵاوکردنەوەی کاریکاتەرێک لە هەژماری تویتەری خۆی کە ئەورووپییەکانی لە حاڵەتی چەمانەوە لە بەرامبەر " مامە سام " نیشانەی تایبەتی ئەمریکا " نیشان دەدات و دیپلۆماسی فەڕەنسا ئەمەی " جێگای قەبووڵ نەکردن " ناو برد بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئەو ووڵاتە کرا .

مۆسکۆ ساوای لە پاریس کرد تاکوو ئەمنییەتی مەقەڕڕەکانی ڕووسیا لە هەموو بەرپرسیاریەتییە جیاوازەکانی خۆی لە فەڕەنسا پارێزراو بکات و پابەند بێت بە شێوازی دیپلۆماتییەکانی ئێستا


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە