وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بەرامبەر بە بڕیارێکی ترامپ کاردانەوەی گرتەبەر

پەیامی کورد     ...   وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بەرامبەر بە بڕیارێکی ترامپ کاردانەوەی گرتەبەر

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە قسەکانی دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا دەربارەی خێراکردنی دەرچوونی هیزەکانی لە ئەفغانستان زێدەڕەوییە ، چوونکە کاریگەری ئەوە لە دۆخی مەیدانی دا شتێکی زۆر بێ بەها دەبێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک زامیر کابالۆف . بەڕێوبەری ئیدارەی ئاسیایی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا و نێردراوی تایبەتی ڕووسیا لە ئەفغانستان ووتی : " دەرچوونی هێزەکان بە شێوەی ئامانجدار ڕوودەدات  ...   ترامپ هێزەکانی دەباتە دەرەوە بەڵام نە هەموویان هەروەها کە پێشتریش ووتراوە ، ٢٥٠٠ سەرباز لە ئەفغانستان بوونیان هەیە . بەرپرسانی کابۆل هیوادارن جۆ بایدن لە داهاتوو و ئەو کاتەی کە بەرپرسیاری سەرۆککۆماری دەبێت ، بتوانێت ئەم کارە هەڵبوەشێنێتەوە .

دیپلۆماتی ڕووسی بە ئاماژەدان بە ئینس ستۆلتێنبێرگ ، سکرتێری گشتی ناتۆ پرسی ؟؟ " ئایا هەبوونی ناتۆ ل ەئەفغانستان کەمترین یارمەتی بە باشتر بوونی دۆخەکە دەگەێنێت  ؟  ...  بهێڵن چاو پێداخشانێکی تەواو لە ئاوێنەدا بو خۆیان دا بکەن " .


ئەم بابەتە 12010 جار خوێندراوەتەوە