وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا : مۆسکۆ دوو دیپلۆماتی باڵیۆزخانەی بۆلغارستان دەردەکات
پەیامی کورد ... وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا : مۆسکۆ دوو دیپلۆماتی باڵیۆزخانەی بۆلغارستان دەردەکات .
فێدراسیۆنی ڕووسیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەرامبەر و هاوشێوە دوو دیپلۆماتی بۆلغارستانی لە مۆسکۆ دەردەکات .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند : سکرتێری یەکەمی دەزگای کۆنسووڵگەری نوێنەرانی دیپلۆماتیک ی بۆلغارستان و سکرتێری دەزگای کاروباری تیجاری و ئابووری ئەم ووڵاتە ،دەبێ لە ماوەی ٧٢ کاتژمێر دا خاکی ڕووسیا بە جێبهێڵێت .
لە ٢٠ی ئەیپریل باڵیۆزی بۆلغارستان ئاتانووس کریستین داوەتی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا کرا و نووسراوێکی لە وەزراەتەوە پێڕاسپێردرا کە دوو ئەندامی باڵیۆزخانەی بۆلغارستان وەکوو کەسانی ناشایست و نەباش شناسایی کراون .بەم فەرمانبەرانە فەرمان کراوە کە لە ماوەی ٧٢ کاتژمێردا خاکی ڕووسیا بەجێبهێڵن .
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە