وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا هۆشداری تووند دەداتە فینلەندا
پەیامی کورد ... وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا هۆشداری تووند دەداتە فینلەندا
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا هۆشداری بە فینلەندا دا کە لە ئەگەری ئەندامبوونی ئەو ووڵاتە لە ناتۆ ، دەبی چاوەڕوانی کاردانەوەی سەربازی و تەکنیکی ڕووسیا بێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا جەختی کردەوە : ڕووسیا ناچار دەبێت هەنگاوگەلێکی تۆڵەئامێزانە چ لە واری سەربازی و تەکنیکی و چ لە واری ناوەڕۆک و گرینگی دیکەوە بۆ پێسگرتن لە هەڕەشەی ئەمنییەتی نیشتیمانی خۆی کە لەم بوارەدا درووست دەبێت و بەدەی دێت ئەنجام بدات . بەڵام بۆچی فینلەندا دەبێ حۆکمڕانی خۆی بکاتە خاڵی بەرەوڕووبوونەوەی سەربازی لەگەڵ ڕووسیا و سەربەخۆیی خۆی لەم بڕیارەدا لە دەست بدات . کرداری ئەم ووڵاتە دەکەوێتە بەر لێپرسینەوەی مێژوو . سەرەڕای ئەمە بە گرینگیدان بە پشتگوێ خستنی ئێستای گشتی ڕۆژئاوا لە بەرامبەر بە مافی نێودەوڵەتی ، ئەم جۆرە کردارەی هاوشێوەی کارێکی ئاسایی لێکردووە
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە