وەزارەتی سامانە سرووشتیەکان : حکوومەت ووردتر لە تەقینەوەی بۆرییەکە دەکۆڵێتەوە

پەیامی کورد     ...     وەزارەتی سامانە سرووشتیەکان : حکوومەت ووردتر لە تەقینەوەی بۆرییەکە دەکۆڵێتەوە

وەزارەتی سامانە سرووشتیەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای ئەوەی ئێوارەى رۆژی سێشەممە ڕێکەوتى ١٨ی کانونی دووەمی ٢٠٢٢، بۆرى هەناردەکردنى نەوتى هەرێمی کوردستان لە نێو خاکی تورکیا تەقییەوە و هەناردەکردنی نەوت راگیرا، لە ئێستادا ھەناردەکردنی نەوت دەستیپێکردوەتەوە.

دەقی راگەێندراوەکەی وەزارەتی سامانە سرووشتیەکان:

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- دوای ئەوەی ئێوارەى رۆژی سێشەممە ڕێکەوتى ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، بۆرى هەناردەکردنى نەوتى هەرێمی کوردستان لە نێو خاکی تورکیا تەقییەوە و ئەمەش بووە هۆى وەستانێکى کاتى هەناردەکردنەکە بۆ بەندەرى جەیهان.

بەپێی زانیارییەکان، تەقینەوەی بۆرییەکە بە هۆی شۆرتی کارەبا ڕوویداوە و لەگەڵ ئەوەشدا حکوومەتى هەرێم ووردتر لە ڕووداوەکە دەکۆڵێتەوە.

ئەو تەقینەوەیە کاریگەری لەسەر هەناردەکردنى نەوتى ھەرێمی کوردستان ھەبووە و لە ئێستاشدا ھەناردەکردنی نەوت دەستی پێکردووەتەوە.

وەزارەتی سامانە سرووشتیەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان

١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە