وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان راگەێندراوێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد     ...   وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان راگەێندراوێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە

وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کەسێک پەیامێکی بڵاوکردوەتەوە و  "سوكایەتی بە مەرجەعیەت" كردوە، بۆیە فەرمانی دەستگیركردن بۆ ئەو كەسە دەرچووە. 
وەزارەتی ناوخۆ بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لەراگەێندراوێکدا باسی لەوەشکردوە، كەسێك بە ناوی "نایف كوردستانی" تویتێكی بڵاوكردوەتەوە و تێیدا باسی لە مەرجەعیەت كردوە و ئەوەش بە "سووكایەتی" لێكدراوەتەوە.

ئەوەش هاتوە، "ئازادی رادەربڕین بە واتای ئەوە نایەت سوكایەتی بە رەمز و هێما ئایینی و نیشتمانییەكان بكرێت و دەستدرێژیان بكرێتە سەر و ئەو كارە بە هیچ جۆرێك قەبووڵ نییە."

وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، "ئەو كەسەی ئەو تویتەی بڵاوكردوەتەوە تەنیا گوزارشت لە رای خۆی دەكات، هەڵوێستی حكوومەتی هەرێم و گەلی كوردستان روون و راشكاوە لە رێزگرتن و نرخاندنی رۆڵی مەرجەعیەت لە عێراق و جیهانی ئیسلامی و ئەو هەڵوێستەش وەكوو خۆی دەمێنێتەوە و لەسەری بەردەوام دەبن."


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە