وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە پەیامێکدا بەیاننامەیەک سەبارەت بە ڕادەست کردنی ئەندامێکی ئەهلی حەق بە هیزەکانی حەشدی شەعبی بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە پەیامێکدا بەیاننامەیەک سەبارەت بە ڕادەست کردنی ئەندامێکی ئەهلی حەق بە هیزەکانی حەشدی شەعبی بڵاو دەکاتەوە
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند، هیچ ده‌ستگیركراوێكی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌قیان ڕاده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی نه‌كردوه، ئه‌و نووسراوه‌شی له‌وباره‌یه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه ساخته‌یه.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند ، نووسراوێكی ساخته له به‌شێك له ماڵپه‌ڕ و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، سه‌باره‌ت به ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی یه‌كێك له تۆمه‌تباران به حه‌شدی شه‌عبی، به‌ڵام بۆ هه‌موولایه‌ك ئاشكرای ده‌كه‌ین، هیچ ده‌ستگیركراوێكی عه‌سائیبی ئه‌هل حه‌قیان راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی نه‌كردوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، رێوشوێنی پێویستیان گرتوه‌ته‌به‌ر بۆئه‌وه‌ی تووندترین سزای ئه‌و كه‌سانه بدرێت كه نووسراوی ساخته‌یان بڵاوكردوه‌ته‌وه.
به‌شێك له‌میدیاكانی عێراق نووسراوێكیان بڵاوكرده‌وه گوایه له‌لایه‌ن له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگری و لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵییه‌وه ده‌رچوه و یه‌كێك له‌ده‌ستگیركراوه‌كانی عه‌سائیبی ئه‌هل حه‌ق راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی كراوه.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە