وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دوابڕیار دەربارەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان دەردەکات
پەیامی کورد ... وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دوابڕیار دەربارەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان دەردەکات
ئەمڕۆ هاتووچۆی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و گوتەبێژی هاتووچۆش دەڵێ، لە رۆژانی داهاتوودا وەزارەتی ناوخۆ دوابڕیار لەسەر چارەنووسی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان دەدات.
عەمید ئەسعەد كەریم، ووتەبێژی هاتووچۆی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند: "ئەمڕۆ هاتووچۆی هەرێمی كوردستان لەگەڵ هاتووچۆی پارێزگاكان كۆدەبێتەوە، بۆ ئەوەی بۆچوون و پێشنیازی هاتوچۆی شارەكان لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان وەربگرێت، چوونكە لە رۆژانی داهاتوودا وەزارەتی ناوخۆ لەگەڵ هاتووچۆی هەرێم بڕیاری كۆتایی لەبارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەوە دەدات".
ووتەبێژی هاتووچۆی هەرێمی كوردستان دەشڵێت: "دوای بڕیاری حكوومەت بۆ سەرژمێریكردنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان، زیاتر لە ١٩ هەزار ئۆتۆمبێل فۆرمیان پڕ كردووەتەوە".
عەمید ئەسعەد هەروەها روونی كردەوە: "وەزارەتی ناوخۆ لە ئایندەیەكی نزیكدا چارەنووسی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان دیاری دەكات، بێگومان هەر بڕیارێك بدرێت، لە بەرژەوەندی هاووڵاتیاندا دەبێت، چوونكە حكوومەت مەبەستیەتی كێشەی ئەو ئۆئۆمبێلانە چارەسەر بكات".
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە