وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە
شەوی ١٣/١٢-٣-٢٠٢٢. پاش کاتژمێر ١ی بەرەبەیانى ،١٢ مووشەکی دوورمەودای بالیستیکی لە سنوورەکانی دەرەوەی عیراق, لە رۆژهەڵاتەوە ئاراستەی باڵەخانەی نوێی کۆنسوولخانەی ئەمریکا لە هەولێر کران وناوچە سڤیل نشینەکانی نزیک بارەگای کەناڵی کوردستان ٢٤ و دەورووبەری بەر هێرشەکە کەوتن، دەرئەنجام زەرەر وزیانی ماددی بەر باڵەخانە وخانووەکانی ئەو ناوچەیە کەوتووە وخۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تەنیا هاووڵاتییەک بە سووکی بریندار بووە وهیوای سەلامەتی و چاکبوونەوەی خێرای بۆ دەخوازین.
دەزگاکانی پۆلیس وئاسایش دەستیان بە لێکۆلینەوەکان کردووە و دواتر ڕای گشتی لە ئەنجامەکان ئاگادار دەکەینەوە.
لە کاتێکدا ئەم هێڕشە ترسنۆکانەیە شەرمەزار دەکەین، ھاووڵاتییانی خۆشەویستی پایتەخت و خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە هەولێر ئارامە وهەر بە ئارامی دەمێنێتەوە.
وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە