وەزارەتی ناوخۆ: پڕۆژەیاسای ھەڵگرتنی چەك رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران كرا
پەیامی کورد ... وەزارەتی ناوخۆ: پڕۆژەیاسای ھەڵگرتنی چەك رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران كرا
بەڕێوبەی گشتی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، پڕۆژەیاسای ھەڵگرتنی چەك تەواو بووە و یاسایەكی نوێش ئامادە كراوە و رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران كراوە.
دكتۆر سامی جەلال، ووتی، پڕۆژە یاسایەكی نوێی ھەڵگرتنی چەك لە وەزارەتی ناوخۆ ئامادە كراوە و یاساكەش تازەیە و ئەوەی كۆن ھەموار نەكراوە، بۆیە یاساكە تەواو كراوە.
بەڕێوبەری گشتی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی ھەرێمی كورستان ڕوونیشی كردەوە: "ئەو یاسایە گۆڕانكاری باشمان تێدا كردووە و ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران كراوە، بڕیاریشە دوای پشووی پەرلەمان بۆ ئەوان ڕەوانە بكرێت، چوونكە پەرلەمان كەوتووەتە پشووەوە".
ماوەیەكی زۆرە ھەوڵ دەرێت كە یاسایەكی نوێ لەبارەی چەك ھەڵگرتنەوە لە ھەرێمی كوردستان دابنرێت و، ئێستاش یاساكە ئامادە كراوە وڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران كراوە.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە