وەزارەتی نەوتی عێراق ڕاگەیندراوێک سەبارەت بە پیلانی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... وەزارەتی نەوتی عێراق ڕاگەیندراوێک سەبارەت بە پیلانی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بڵاو دەکاتەوە
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، پلانیان ئەوەیە کە ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت تا ساڵی ٢٠٢٧، بگەێنینە ٨ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا.
ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەێندراوێکدا وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، وەزارەتەکەیان پلانیان ئەوەیە کە لە چوارچێوەی پڕۆژی ھەڵکەندنی بیرە نەوتی نوێدا، ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت تا ساڵی ٢٠٢٧، بگەێننە ھەشت ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا.
ئاماژە بەوەشکراوە کە لە چوارچێوەی پلانەکانی زیادکردنی بەرھەمھێنانی نەوت، کارەکانی ھەڵکەندنی حەوت بیرە نەوتی نوێ لە کێڵگەی حەلفایە لە پارێزگای میسان تەواو کراون.
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕوونیشیکردوەتەوە کە لە چوارچێوەی پرۆسەکانی پەرەپێدان بە کێڵگەی نەوتی حەلفایە، تا ئێستا دەیان بیرە نەوت لەو کێڵگەکەدا ھەڵکەندراون، ھەروەھا ھێڵەکانی بەرھەمھێنان و ھەناردەکردنی نەوتیش لە کێڵگەی حەلفایە راکێشراون.
عێراق لە دوای سەعوودییە بە دووەم گەورە بەرھەمھێنەری نەوتی خاو دادەنرێت لەنێو ووڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی ئۆپیکدا کە تا ئەم ساتە رۆژانە تێکڕا چوار ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت بەرھەم دەھێنێت.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە