وەزارەتی هەواڵگری ئێران چەند کاتژمێرێک پێش تەقاندنەوەی یەکێک لە هەستیارترین ناوەندەکان لە شاری ئێسفەهان تۆڕێکی سەر بە " هەواڵگری مووساد " لە ناوخۆی ئێران دەست بەسەر دەکات

پەیامی کورد    ...  وەزارەتی هەواڵگری ئێران چەند کاتژمێرێک پێش تەقاندنەوەی یەکێک لە هەستیارترین ناوەندەکان لە شاری ئێسفەهان تۆڕێکی سەر بە " هەواڵگری مووساد " لە ناوخۆی ئێران دەست بەسەر دەکات

بە گوێرەی هەواڵێک لە ماڵپەڕی نوورنیووز ڕایگەیاند : سیخوڕگەلی سەر بە مووساد چەند کاتژمێرێک پێش تەقاندنەوەی یەکێک لە هەستیارترین ناوەندەکانی شاری ئێسفەهان دەست بەسەر کراون

ماڵپەڕی نزیک لە شەورای باڵای ئەمنییەتی نیشتیمانی نووسی : ڕۆژی ڕابردوو وەزارەتی هەواڵگری و زانیاری ئەو ووڵاتە ڕایگەیاندووە : تۆڕێک لە کەسانی سەر بە مووساد کە بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێکی تێرۆریستی نێردراونەتە ناوخۆی ئەو ووڵاتە دەست بەسەر کراون .

گورزلێدان لەم تۆڕە لە دەرئەنجامی یەکێک لە ئاڵۆزترین ئۆپراسیۆنگەلی دەزگای زانیاری و هەواڵگری ئێران لە ناوخۆ و دەرەوەی ئەم ووڵاتە گەیشتووەتە سەمەر .

تۆڕی ئاماژەپێکراو لە چەندین مانگ پێش ئێستاوە بە هیدایەتی دەزگای سیخوڕی ئیسرائیل لە ڕێگای هەرێمی کوردستان ەوە هاتوونەتە ناوخۆی ئێران و سەرەڕای شناسایی یەکێک لە ناوەندگەلی هەستیاری ووڵات لە پاریزگای ئێسفەهان ، بە نیاز بوون ئەو شوێنە هەستیارە بتەقێننەوە .

ئەندامانی ئۆپراسیۆنی ئەم تۆڕە ، چەندین مانگ بۆ جێبەجی کردنی ئەم ئۆپراسیۆنە لە یەکێک لە ووڵاتانی ئەفریقی ڕاهێنانیان پێ کراوە و چەندین جاریش ئەم ئۆپراسیۆنەیان بە شێوەی ناڕاستەوزۆ هاوشێوەسازی کردووە .

ئەم تیمە ئۆپراسیۆنییە پێش گەیشتنیان بە ئێران لە ژێر چاودێری و بەدواداچوونی تەواوی سەربازانی شاراوەی ئیمامی زەمان لە وەزارەتی " ئیتلاعات " هەواڵگری دا بوونە .

دەست بەسەر کردنی ئەندامانی ئۆپراسیۆنی ئەم تۆڕە ئاڵۆزە لە حاڵێکدا ئەنجام دراوە کە تەنانەت مەواددی تەقینەوەیی بە هیزی تەقینەوەی لە ڕادەبەدەر یش لە لایەن ئەم گرووپەوە لە شوێنی چاودێری کراو چێندراوە و تەنیا چەند کاتژمێرێک بۆ جێبەجێ کردنی قۆناغی کۆتایی ئۆپراسیۆنی تێرۆریستی ئەوان کات مابوو بەلام هەڵوەشێندرایەوە .


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە