وەزارەتی هەواڵگری و زانیاری ئێران بەیاننامەیەک سەبارەت بە دۆخی نالەباری بەشێک لە خوێندکارانی ئەو ووڵاتە بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... وەزارەتی هەواڵگری و زانیاری ئێران بەیاننامەیەک سەبارەت بە دۆخی نالەباری بەشێک لە خوێندکارانی ئەو ووڵاتە بڵاو دەکاتەوە
سەربازە بێناوەکانی ئیمام زەمان چوونە ناو مەیدانەکە و لە یەکەم ڕۆژی دۆخی نالەباری خوێندکاران لە شاری قوم دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد. لە لێکۆڵینەوەکاندا هۆکاری هەندێک ڕووداو دۆزرایەوە، بەڵام نەتوانرا بە شێوەیەکی زانستی حاڵەتە دۆزراوەکان گشتگیر بکرێت بۆ هەموو حاڵەتە ڕاپۆرتکراوەکان.
سەربازە بێناوەکان دڵنیایی دەدەن کە بە هەموو هێز و کەرەستەی خۆیانەوە، بە بەردەوامی و شەو و ڕۆژ و ماندوونەناسانە بەردەوام دەبن لە زانیاری و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونە ئەمنی و تەکنیکییە هەمەلایەنەکان تا دەگەنە ئەنجامێکی یەکلاکەرەوە و کۆتایی، و بەم شێوەیەش بە دڵنیاییەوە دوودڵ نابن لە قوربانیدانی کردنی ژیانی خۆیان.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە