وەزارەتی پێشمەرگە : جمووجۆڵی داعش بە جۆرێك زیادیکردوەە بووەتە مەترسی و ھاوپەیمانان ھاتوونەتە سەرهێڵ

پەیامی کورد      ...    وەزارەتی پێشمەرگە  :  جمووجۆڵی داعش بە جۆرێك زیادیکردوەە بووەتە مەترسی و ھاوپەیمانان ھاتوونەتە سەرهێڵ

بەڕێوبەری راگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانی لە وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایدەگەێنێت : جمووجۆڵی داعش بە جۆرێك زیا دبووە و بوونەتە مەترسی، كە ھاوپەیمانان ھاتوونەتە سەر هێڵ و داوا دەكەن چاودێرییان بكرێت و زانیارییان لەسەر كۆبكرێتەوە، هەروەها لە ھەر ناوچەیەكیش پێویست بێت، ئۆپراسیۆن ئەنجام بدرێت.

لیوا بەكر فەقێ ئەحمەد، بەڕێوبەری راگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانی لە وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ڕایگەیاند : "بەپێی ئەو بەڵگانەی ھەن، داعش جارێكی دیكە خۆی رێك خستووەتەوە و گرووپی درووست كردوون، ھاوپەیمانانیش كۆبوونەوەی خۆیان ئەنجام داوە و جەختیان لەسەر ئەوە كردووەتەوە كە پێویستە كار بۆ كۆكردنەوەی زانیاری لەبارەی داعش و چاودێریكردنیان بكرێت، چوونكە جارێكی دیكە بوونەتە مەترسی".

بەرێوبەری راگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانی لە وەزارەتی پێشمەرگە گوتیشی: "هاوپەیمانان باسیان لەوە كردووە، كە لە ھەر شوێنێك پێویست بێت لە ناوچە كوردستانییەكان، ئۆپراسیۆن دژی داعش ئەنجام بدرێت، چوونكە لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان، كردەوەیان گەلێك زۆر بووە، بە تایبەت لەو ناوچانەی دەكەونە نێوان ھێزی پێشمەرگە و ھێزی عێراقی".

ناوبراو روونیشی كردەوە، بە ھۆی زیادبوونی جموجۆڵی داعشەوە، ھاوپەیمانان ھاتوونەتە سەر هێڵ و ھەستیان بە مەترسی كردووە، ھەر بۆیەش ئەو داواكاریانەیان كردووە.

دەشڵێ، تا ئێستا ھەر دەستی دەستی بە رێككەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدا دەكرێت لە بواری سەربازیدا و تا ئێستا جێبەجێ نەكراوە، چوونكە ئەگەر رێككەوتنەكە جێبەجێ بكرێت، دەتواندرێت تارادەیەكی باش كۆنتڕۆڵی دۆخەكە بكەن.


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە