وەزارەتی پێشمەرگە راگەێندراوێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... وەزارەتی پێشمەرگە راگەێندراوێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە
وەزارەتی پێشمەرگە راگەێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، نیگەرانن لەو رووداوە نەخوازراوەی کە ئەمڕۆ لە بەردەم نەخۆشخانەی پێشمەرگە، لەشاری هەولێر روویدا و "شەهیدان وکەسوکاری بەڕێزیان شایستەی زۆر لەوە زیاترن و تاجی سەرمانن".
وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە، "نیگەرانین لەو رووداوە نەخوازراوەی کە ئەمڕۆی بەردەم نەخۆشخانەی پێشمەرگە، لەشاری هەولێر روویدا، لەگەڵ رێز‌و پێزانینمان بۆ رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و مرۆییەکان کە هەمیشە هاوکارو یارمەتیدەری باشی وەزارەت و هێزەکانی پێشمەرگەن".
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەمڕۆش رێکخراوێکی خێرخوازی جیهانی، لەپڕۆژەیەکدا بڕیاریدا بە دابەشکردنی کۆمەڵێک کەل و پەلی وەک هاوکاری پێشکەش بەکەس و کار‌و وارسی شەهیدانی شەڕی دژ بەداعش، تیایدا جۆر و قەبارەی کەرەستەکان گلەیی و نیگەرانی کەس وکاری سەربەرزی شەهیدانی لێکەوتەوە.
وەزارەتی پێشمەرگە باسی لەوەشکردوە، "نیگەرانی ئەو رووداوەین، شەهیدان و کەسوکاری بەڕێزیان شایستەی زۆر لەوە زیاترن و تاجی سەرمانن، بەئەرکی خۆمانی دەزانین، بەهەموو جۆرێک و بەباشترین شێوە خزمەتی وارسی شەهیدان بکەین".
ئەمڕۆ له نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه شاری هه‌ولێر، له مه‌راسیمێكدا كه له‌لایه‌ن تیمی فه‌رمانده و راوێژكارانی باڵای سه‌ربازی ئه‌مریكا له عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا بانگێشتی ٢٣٠ خێزانی شەهیدانی دەستی داعشی کردبوو بۆ پێدانی هاوکاری كه له لایه‌ن رێكخراوێكی ناحكوومی ئه‌مریكی ئاماده‌كرابوو، بەڵام دوای ئەوەی دەرکەوت ئەو هاوکارییانە وەک پێیان ووتراوە وانەبوو، بۆیە كه‌س و كاری شه‌هیدان ئه‌و هاوكارییه‌یان ره‌تكرده‌وه، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی له به‌رامبه‌ر ئه‌و جۆره مامه‌ڵه‌یه له‌گه‌ل كه‌س و كاری شه‌هیدان.
ئاماژەی بەوەشکرد، ماڵبانی شەهیدانی پێشمەرگە زانیویانە کە پێداویستیەکان لەنگەن و سوودی لێنابینن گردبوونەوە و ناڕەزایی تووندیان دەربڕی و بەشێک لە کەلوپەلەکانیان سوتاند.
بەپێی ئەو پڕۆگرامه‌ی بۆ هاوكارییه‌كه دانرابوو، بۆ هەرخێزانێکی شەهیدان جووتێک پێڵاو و چەند پارچە جلوبه‌رگ و نیوسێت دایبی بدرێت، بەڵام دوای ئەوەی چەند خێزانێک ئەو هاوکارییەیان وەرگرت ناڕه‌زایه‌تی له‌لایه‌ن كه‌سوكاری شه‌هیدان دروست بوو، پاشان کەسوکاری شەهیدان تەواوی هاوکارییەکانیان ره‌تكرده‌وه و هاوكارییه‌كانیان سووتاند.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە