وەزارەتی پێشمەرگە مەبەستی رەوانەکردنی ١٥٠ سەربازی هۆڵەندی بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات
پەیامی کورد ... وەزارەتی پێشمەرگە مەبەستی رەوانەکردنی ١٥٠ سەربازی هۆڵەندی بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات
بەڕێوبەری ڕاگەیاندن و رۆشنبیری وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، رەوانەکردنی ١٥٠سەرباز لەلایەن ھۆڵەندا بۆ ھەرێمی کوردستان بۆ دوو مەبەستە، ئەوانیش مەشق وراھێنان بەھێزی پێشمەرگە و ھاوکاریکردنی وەزارەتی پێشمەرگە لە پڕۆسەی چاکسازی .
لیوا بابەکر فەقێ، بەڕێوبەری ڕاگەیاندن و رۆشنبیری وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند : " ووڵاتی ھۆڵەندا ١٥٠سەرباز رەوانەی ھەرێمی کوردستان دەکات، ئێستاش ووڵاتی ھۆڵەندا لەگەڵ ئەمریکا و بەریتانیا و ئاڵمانیا، بەردەوامن لە ھاوکاریکردنی ھێزی پێشمەرگە لە پڕۆسەی چاکسازی".
بەڕێوبەری ڕاگەیاندن و رۆشنبیری وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ووتیشی: "ھاتنی ئەو١٥٠سەربازەی کە بڕیارە ھۆڵەندا رەوانەی ھەرێمی کوردستانی بکات، بۆ دوو مەبەستە، ئەوانیش ھاوکاریکردنی وەزارەتی پێشمەرگە لە پڕۆسەی چاکسازی و ئەنجامدانی مەشق وراھێنان بەھێزی پێشمەرگە".
وەزارەتی بەرگری ھۆڵەندا لە راگەێندراوێکدا باسی لەوە کردووە، کە ١٥٠سەربازی دیکە رەوانەی ھەرێمی کوردستان دەکات.
بڕیاردان لەبارەی ناردنی ئەو سەربازە هۆڵەندییانە بۆ هەرێمی کوردستان دوای ئەوە دێت؛ رۆژی 9-11-2020 مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری لاهای لەگەڵ مارک رووتە، سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا کۆبووەوە.
ئەم بابەتە 11998 جار خوێندراوەتەوە