وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەێندراوێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەێندراوێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە .
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، ئەمڕۆ شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه پێشوازی لەشاندێکی هاوپەیمانان کردوە و هەردوولا باسیان لە به‌رده‌وامیدان به پڕۆسه‌ی خانه‌نیشینی و پرۆسەی چاکسازی کردوە، لای خۆیانەوە شاندەکەی هاوپەیمانان پشتیوانی خۆیان بۆ بەردەوامی رێفۆرمی چاكسازی سه‌ربازی دەربڕیوە.
وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەێندراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، ئه‌مڕۆ ١٥ی ٢ی ٢٠٢٢ له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باڵادا له دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به‌ئاماده‌بوونی شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه، عه‌بدۆلحه‌كیم خه‌سرۆ سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوونی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، كۆلۆنێل دۆگلاس و كۆلۆنێل پاول و كۆلۆنێل ده‌یڤد، راوێژكارانی باڵای ئه‌مریكا و هۆڵه‌ندا و بریتانیا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و بۆردی باڵا‌و بەڕێوبەرایەتی چاکسازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، تاوتوێی هه‌نگاوه‌كانی ئێستای چاكسازی و له‌مپه‌ڕو ئاسته‌نگه‌كانی ئه‌و پڕۆسه‌یه كرا.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، وەزیری پێشمەرگە رایگەیاندوە، "بە گرینگیەوە له هەماهه‌نگی و هاوكارییه‌كانی هاوپەیمانانی دەڕوانین، کە پێکهاتووە لە میكانیزمه‌كانی پڕۆژه پێشنیاركراوه‌كانی چاكسازی و یاسای چاكسازی له وەزارەتی پێشمەرگە، هه‌روه‌ك ستایشی هێزەکانی هاوپەیمانانی دەکەین بۆ وەزارەتی پێشمەرگە و پاڵپشتی بەردەوامی هاوپەیمانان بۆ پڕۆسەی چاکسازی و رێکخستنەوەی هێزەکان، كه بۆته هۆكاری پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنی زیاتر پیشمه‌رگه‌و و به‌رزكردنه‌وه‌ی توانستی سه‌ربازیان له‌ته‌واوی سێكته‌ره‌كانه‌وه."
وه‌زیری پێشمه‌رگه دووپاتیكرده‌وه کە پڕۆسه‌ی خانه‌نیشینی به‌رده‌وام ده‌بێت و ووتی، "هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌ت بۆ ته‌واوكردنی دۆسیه و خشته‌ی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ران ته‌واو بوه‌و چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ن له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، بۆ ئه‌مه‌ش داوایكرد، فه‌رمانگه‌ی به‌دواداچوون هه‌وڵه‌كانی خۆیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ ته‌واوكردن و به زوویی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و خشتانه، كه مافێكی یاسایی و ئاسایی ئه‌فسه‌رانه. "
لای خۆیانەوە راوێژكارانی هاوپه‌یمانان سه‌رنجی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژانه خسته‌ڕوو، كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، پێشـكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كراوه‌و له‌وێدا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش داوایانكرد فه‌رمانگه‌ی به‌دواداچوون و هه‌ماهه‌نگی كار بۆ خێرا جێبه‌جێ كردن و گه‌ڕانه‌وه و په‌سندكردنی ئه‌و پـڕۆژانه بكات، كه له ئێستادا گرینگی و بایه‌خی زۆری هه‌یه له‌سه‌ر پێشكه‌وتنی پڕۆسه‌كه‌دا.
ئاماژه‌شیان به‌وه‌كردوە، "دڵخۆشن به پێشكه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه و پاڵپشتیەکانیان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامی ده‌بێت و لەم ڕێگەیەوە پڕۆژەی باشتری سەربازی بۆ هێزی پێشمەرگە جێبەجێ دەکەن و هەوڵه‌كانیشیان له پێناو به‌دیهێنانی ئامانج و ناوه‌ڕۆكی رێفۆرمی چاكسازی سه‌ربازییه بۆ درووستكردنی هێزێكی یه‌كگرتووی تۆكمه و سه‌رده‌میانه".
ئەم بابەتە 12000 جار خوێندراوەتەوە