وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راگه‌ێندراوێكی له‌باره‌ی شه‌هیدبوونی پێشمه‌رگه‌یه‌ك بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، بانگ له ته‌واوی هاوپه‌یمانان و حكوومه‌تی عێراقی ده‌كه‌ن، بۆ نیشاندانی رۆڵی كارا و كاریگه‌ریان له راگرتنی ئه‌و ده‌ستدرێژیانه، وه‌ك پێشمه‌رگه‌ش رێگه ناده‌ن هیچ هێزو لایه‌نێك سنووره‌كانی هه‌ێم بخاته مه‌ترسیه‌وه.
له راگه‌ێندراوێكدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، "كاتژمێر 7:30 خوله‌كی سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، له‌ناوچه‌ی شه‌رانش له‌ناحیه‌ی ده‌ركاری قه‌زای زاخۆ، جارێكی تر له درێژه‌ی ئه‌و رووداوه نه‌خوازراوانه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو، پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌ناوی ره‌زوان محه‌مه‌د عه‌لی شه‌هیدبوو".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "له‌ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوودا، ئه‌وه جاری دوەهەم ڕووداوی نه‌خوازراوی له‌و شێوه‌یه ڕووده‌دات، ئێمه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌م جۆره كرده‌وانه به‌تووندی ئیدانه و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین، كه دواجار به‌قازانجی دوژمنان و ناحه‌زانی گه‌له‌كه‌مان ته‌واوده‌بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "بانگ له ته‌واوی هاوپه‌یمانان و حكوومه‌تی عێراقی ده‌كه‌ین، بۆ نیشاندانی رۆڵی كارا و كاریگه‌ریان له راگرتنی ئه‌و ده‌ستدرێژیانه و پاراستنی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێم، هاوشان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا رۆڵ بگێڕن".
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راشیگه‌یاندوه، "هێزه‌كانی په‌كه‌كه ده‌بێت له‌وه تێبگه‌ن، به‌م كرده‌وانه‌یان هیچ ئامانجێك به‌دی نایه‌ت و ته‌نها گه‌له‌كه‌مان باجی گه‌وره ده‌دات، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ئاست به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌ی سه‌رشانی خۆیاندا ده‌بن، له‌پاراستنی شار‌و گونده‌كان و خه‌ڵكی كوردستان و ده‌سكه‌وته‌كانی هه‌رێم له‌حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و دامه‌زراوه‌كانی".
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه جه‌ختیشیكردوه‌ته‌وه، "پاراستنی سه‌روه‌ری خاكی هه‌رێم له ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانیه‌تی و رێگه نادات هیچ هێزو لایه‌نێك سنووره‌كانی بخاته مه‌ترسیه‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش به مافی خۆی ده‌زانێت به‌هه‌موو هێزه دیموكراتخواز و ووڵاتانی دۆست رابگه‌ێنێت، كه ئه‌ركی پێشمه‌رگه پاراستنی ئاشتی و ئازادی و راوه‌دوونانی تیرۆریستانی داعشه، نه‌ك شه‌ڕێكی نه‌خوازراوی ده‌ستدرێژیكارانه".
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە