وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بڕیاری کردنەوەی قوتابخانەکان ڕەت دەکاتەوە

پەیامی کورد     ...   وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بڕیاری کردنەوەی قوتابخانەکان ڕەت دەکاتەوە

وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕەتی كردەوە هیچ بڕیارێك لەبارەی دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن درابێت وئاشكرای كردوە، كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا دواخراوە.
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێم لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد، بەهۆی ئامادەنەبوونی چەند ئەندامێكی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆناوە كۆبوونەوەی لیژنەكە كە وابڕیاربوو رۆژی سێشەممە ئەنجام بدرێت دواخرا.
ووتیشی، وەزارەتی پەروەردە تەنها پێشنیازی بۆ لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا ئامادەكردوە و تاوەكوو ئێستاش هیچ بڕیارێك  لەبارەی دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن نەدراوە و پێدەچێت بەمنزیكانە لیژنەكە كۆبوونەوەكەی خۆی ئەنجامبدات و چاوەڕوانی بڕیاری لیژنەكەن .
وەزیری پەروەردە بەگرنكیشی زانی لەم مانگەدا دەرگای قوتابخانەكان بكرێنەوە، بەو میكانزمەی وەزارەتی تەندروستی دیاریدەكات .


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە