وەزارەتی پەروەردە ئاگادارییەک بۆ سەرجەم قوتابخانەکان بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد      ...   وەزارەتی پەروەردە ئاگادارییەک بۆ سەرجەم قوتابخانەکان بڵاو دەکاتەوە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو خوێندکارانەی لەکاتی تاقیکردنەوەکاندا تووشی کۆۆرنا بوون، لە ٣٠ی ئەم مانگەوە تاقیکردنەوەی تەواوکاری خولی دووهەم ئەنجام دەدەن

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لەنووسراوێکدا باسی لەوەشکردوە،  لە ٣٠ی ئەم مانگەوە تاقیکردنەوەی تەواوکاری خولی دووهەمی ئەو خوێندکارانە دەستپێدەکات کە بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا نەیانتوانیوە بەشداری تاقیکردنەوەکان بکەن

ئەوەش هاتووە، ئەو خوێندکارانەی بەشداری تاقیکردنەوەکان دەکەن نابێت بەشداری تاقیکردنەوەی خولی دووهەمیان کردبێت، هەروەها دەبێت بە ڕاپۆرتی پزیشکی بیسەلمێنێت کە تووشی کۆرۆنا بوە.

 


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە