وەزارەتی پەروەردە : بەستن و بەکارهێنانی ماسک لە ناوەندەکانی خوێندن ناچارییە

پەیامی کورد     ...    وەزارەتی پەروەردە  : بەستن و بەکارهێنانی ماسک لە ناوەندەکانی خوێندن ناچارییە

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی پاراستنی ستافی کارگێڕی مامۆستا و فەرمانبەر و قوتابییان ڕاگەێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند، ماسک پۆشین بۆ مامۆستا، قوتابی و فەرمانبەران ناچارییە. 

وەزارەتی پەروەردەی ڕایدەگەینێت، ماسک پۆشین بۆ مامۆستا و قوتابی و فەرمانبەران ناچارییە و پێویستە پێیەوە پابەند بن، لە ئەگەری پابەند نەبوون  و هەر سەرپێچییەک ئەوا دەسەڵات دەدرێت بە بەڕێوبەری قەزا بۆ گرتنەبەری ڕێککاری کارگێڕی پێویست.

لە ڕاگەێندراوەکەی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە، وەک قۆناغی یەکەم دوو ملیۆن پێنج سەد هەزار ماسک ئامادەکراوە، لەگەڵ پەنجا هەزار پاککەرەوە(معقم) دابەش دەکرێت بەسەر ناوەندەکانی خوێندن.

شایەنی باسە بڕیار وایە لە ١٤ـی ئەم مانگەدا خوێندنی ئەم ساڵی قوتابخانە و پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەتی پەردوەوەردە دەست پێبکات.


ئەم بابەتە 11998 جار خوێندراوەتەوە