وەزارەتی پەروەردە ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... وەزارەتی پەروەردە ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە
وەزارەتی پەروەردە راگەێندراوێکی لەبارەی خوێندنی ئەلکترۆنی و .ئۆنلاین و تاقیکردنەوەو وانەکان بڵاو کردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی.
پاش هەڵسەنگاندنی دۆخی تەندرووستی لە لیژنەی باڵای بەرەنگابوونەوەی
ڤیرووسی کۆرۆنا کە ئاماژە بە مەترسیداری تەشەنەسەندن و هەڵکشانی بەردەوامی ڤیرووسی کۆرۆنا دەکات لەهەرێمی کوردستان، خوێندنی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین بەردەوام دەبێت و وەزارەتی پەروەردە پرۆگرامی هەردوو وەرزی خوێندن بۆ قوتابیان و خوێندکاران پوخت دەکاتەوە و تەنها ئەو بابەتانە داخڵ دەبن بۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی خوێندن کە پێش مانگی تەموز ئەنجام دەدرێن بۆ قۆناغی( ١ ی بنەرەتی تا ١١ )ـی ئامادەیی. ئێمە وەکوو وەزارەت لە هەماهەنگی بەردەوام دەبین لەگەڵ وەزارەتی تەندرووستی سەبارەت بەخوێندنی ناوپۆل لەپاش جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز کە لیژنەی باڵا بریاریداوە لە پێناو بەردەوامبوونی پرۆسەی خوێندن چەندین رێککاری دیکە لە کەرتی گشتی و تایبەت و شوێنە گشتییەکان بگیرێتەبەر ، تا ئەوکاتە پێویستە بەتەواوی پابەندبوون و سوود وەرگرتن لە وانەکان بە شێوازی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین و کەناڵی تەلەفزیۆنی پەروەردەیی هەبێت هەموو ئەگەرەکان لەبەرچاوبگیرێت .
راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە
٢٨ ی ٤ ی ٢٠٢١
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە