وەزارەتی پەیوەندییەکان سەبارەت بە گران بوونی ئینتەرنێت هۆشداری دەدات

پەیامی کورد     ...   وەزارەتی پەیوەندییەکان سەبارەت بە گران بوونی ئینتەرنێت هۆشداری دەدات

وەزارەتی پەیوەندییەكانی عێراق جەخت لەوەدەكاتەوە، نرخی ئینتەرنێت بە گۆڕانی نرخی دۆلار ناگۆڕدرێت و هەركەس ئەو كارە بكات سزا دەدرێت.
رەعد مەشهەدانی ووتەبێژی وەزارەتی پەیوەندیەكان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییەی وتوە: گۆڕانكاری نرخی دۆلار كاریگەری ناخاتە سەر وەزارەتەكەیان چوونكە ئەوان بە دیناری عێراقی مامەڵە دەكەن.
روونیشیكردوەتەوە: هەركەس لە خاوەن تاوەرەكان و كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارەوە هاووڵاتیان ئیستغلال بكات و نرخەكان بەرزبكەنەوە ئەوا بەپێی یاسا لێپێچینەوەیان لەگەڵا دەكرێت.
پێشتریش وەزارەتی پەیوەندیەكانی عێراق ئەوەی ئاشكراكردبوو: بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار هێڵەكانی ئینتەرنێت گران نابن و ئەوان نرخی ژێرخان و كرێیان زیاد نەكردووە و بە دینار مامەڵە دەكەن.


ئەم بابەتە 11999 جار خوێندراوەتەوە