وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان هەموو کار و چالاکاییەکانی خۆی ڕادەگرێت 

پەیامی کورد     ...     وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان هەموو کار و چالاکاییەکانی خۆی ڕادەگرێت 

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان رایگەیاند، بەهۆی تەشەنەی ڤیرووسی کۆرۆناوە بڕیاردراوە سەرجەم  هەموو جۆرە چالاکی و گردبوونەوەیەک ڕابگیرێت تا ئەوکاتەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا ڕێنمایی نوێ دەردەکات.

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەراگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە، ماوەیەکە بەشێوەیەکی خێرا و بەرچاو شەپۆلێکی تری ڤیرووسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بڵاوبوەتەوە، بەپێی هۆشدارییەکانی وەزارەتی تەندرووستی ئەگەر دۆخەکە بەو شێوەیە بێت لە ماوەیەکی کەم دا لەکۆنتڕۆڵ دەردەچێت".

ئاماژەی بەوەشکردوە، لەچوارچێوەی هەڵمەتی خۆپارێزیدا، سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و بەڕێوەبەرایەتی و تەواوی ئۆرگانەکانی پەیوەست بە سێکتەرەکانی کاروباری وەزارەتمان ئاگاداردەکەنەوە کە هەمو جۆرە چالاکی و گردبوونەوەیەک ڕادەگیرێت تا ئەو کاتەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا ڕێنمایی نوێ دەردەکات.

ئەو بڕیارەی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە، چڕکردنەوەی رێكارەکان لەبەستنی دەمامک و درووست نەکردنی قەرەباڵغی دو لەپێشنیازەکانن کە چاوەڕێ دەکرێت بڕیاریان لێبدرێت.


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە