وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران دیداری سەرۆککۆماری فەڕەنسای لەگەڵ یەکێک لە ڕۆخسارگەلی دژە ئێرانی مەحکووم کرد

پەیامی کورد   ...   وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران دیداری سەرۆککۆماری فەڕەنسای لەگەڵ یەکێک لە ڕۆخسارگەلی دژە ئێرانی مەحکووم کرد

ووتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند : جێگای سەرسووڕمانە کە سەرۆککۆماری ووڵاتێک کە بانگەشەی ئازادی لەگەڵ دابەزاندنی ئاستی خۆی ، لەگەڵ کەسێکی نابەجێ و گاڵتەجاڕ دیدار دەکات کە لە ماوەی مانگەکانی دوایی هەوڵی داوە بە ئاشکرایی ڕق و کینە بڵاو بکاتەوە و هەنگاوگەلی تووندوتیژی ئامێز و تێرۆریستی لە کۆماری ئیسلامی ئێران و هەروەها لە دژی شوێنە دیپلۆماتی و دیپلۆماتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دەرەوەی ئێران داوێن بدەن .

ئەم قسانەی کە ڕاگەێندراوە لە ماکرۆن ەوە سەبارەت بە پاڵپشتی ئەو لە بە ناو شۆڕشێک کە ئەم کەسانە سەردەمداری دەکەن جێگای داخ و شەرمەزارییە .

ئەم چاوپێکەوتنە پێشێلکردنی ئاشکرا و ڕوونی بەرپرسیاریەتیگەلی نێودەولەتی فەڕەنسا لە بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تێرۆریسم و تووندوتیژی خوازییە و بە واتای پەرەپێدان ئەم دیاردە ناشیرینەیە .


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە