وەزارەتی کاروباری دەرەوەی چین ، ئەمریکا بە دزی ئابووری ژمارە یەک لە جیهان ناو دەبات
پەیامی کورد ... وەزارەتی کاروباری دەرەوەی چین ، ئەمریکا بە دزی ئابووری ژمارە یەک لە جیهان ناو دەبات
هۆوا چۆنینگ لە پەیامێکی تویتەریدا ئەمریکا وەکوو دزی ئابووری ژمارە یەکی جیهان ناو دەبات .
بە پێی ڕاپۆرتێک هۆوا چۆنینگ ، ووتەبیژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی چین لە پەیامێکی تویتەریدا ئەمریکا بە دزی ئابووری ژمارە یەکی جیهان ناو دەبات . ئەو بە ئاماژەدان بە سیاسەتگەلی پووڵی و دەست درێژییەکانی ئەمریکا نووسی : هەڵگرتنی کڵاوی جیهان بە ئاسانکارییەکی کەمی QE گەورە . داخستنی زەخیرەکردنی ئاڵووگۆڕی دراوی " فارێکسی " ئێران ە . دەست بەسەرداگرتنی داراییەکانی ئەفغانستان ، بلۆک کردنی ٣٠٠ میلیارد دۆلار لە زەخیرەکانی زێڕ و ئاڵووگۆڕی دراوی ڕووسیا و دارایگەلی بیانی دامەزراوەگەل و کەسانی ئەم ووڵاتە . بە متمانەوە ئەمانە بۆ بوونی ویلایەیەتەیکگرتووەکان وەکوو دزی ئابووری ژمارە یەک لە جیهان بەسە ؟
لە دوای ئۆپراسیۆنێکی تایبەتی ڕووسیا لە ئۆکراین ، ووڵاتانی ڕۆژئاوایی گەمارۆگەلێکی قورس و تووندی لە دژی ڕووسیا جیبەجی کرد کە بوو بە هۆی ئەوەی کە ئەم ووڵاتە بە بە جێ هێشتنی ئێران و کۆریا باکوور گەورەترین ووڵاتی ژێر گەمارۆی جیهان بێت . پێگەی میدیای " بلوومبێرگ ڕایگەیاندووە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بە سەپاندنی ٢٧٧٨ گەمارۆی نوێ لە دژی ڕووسیا ، هۆکاری گەیشتنی بە لووتکەی ووڵاتانی گەمارۆدراو لە جیهان دا دابنرێت .
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە