وەزارەتی کارەبای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... وەزارەتی کارەبای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکاتەوە
وەزارەتی کارەبای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، كرێی فیوز هیچ پەیوەندییەكی بە پێوەری زیرەكەوە نییە و شتێك نییە بەناوی لێدانەوەی سلكێتی پێوەری زیرەك.
وەزارەتی کارەبای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاویكرده‌وه، "لە هەندێ پەیج و ئەكاونتی ساختەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، هەواڵێك بڵاوكراوەتەوە کە گوایە وەزارەتی كارەبا بۆ لێدانەوەی سلكێتی پێوەری زیرەك هەزار دینار وەردەگیرێت، له‌كاتێكدا كرێی فیوز هیچ پەیوەندییەكی بە پێوەری زیرەكەوە نییە و شتێك نییە بەناوی لێدانەوەی سلكێتی پێوەری زیرەك".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەكەنەوە كە بوونی خانەیەك لە پسوڵەی كارەبا بەناوی كرێی فیوز هیچ پەیوەندییەكی بە پێوەری زیرەكەوە نییە، بوونی خانەیەك بەناوی "كرێی فیووز" لە "پسووڵەی هاوبەشانی كارەبا" بۆ چەند هاوبەشێكی كارگە گەورەكان دەگەڕێتەوە كە گۆڕەوی تایبەت بە خۆیان هەیە و لە چاپكردنی پسووڵەی نوێ، ئەم خانەیە لادەبرێت.
وەزارەتی کارەبا زیاتر له ساڵێكه سەرقاڵی دانانی پێوەری زیرەکە بۆ هاوبەشانی کارەبا و له ئێستاشدا له زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كان پێوه‌ره‌كه به‌ستراوه، وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌ڵێت، به‌هۆی ئه‌و پێوه‌ره‌وه ده‌توانرێت كۆنتڕۆڵی به‌فیڕۆدانی كاره‌با بكرێت.
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە