وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی به‌هاووڵاتیان بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، "تا كۆتایی مانگی (ئاب/٨) ده‌توانین ١٥ كاتژمێر كاره‌با دابین بكه‌ین".
وه‌زاره‌تی كاره‌با له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، وه‌كوو وه‌زاره‌تێكی خزمه‌تگوزاری ، پلان و به‌رنامه‌كانی له پێناو گه‌یشتن به دابینكردنی كاره‌بایه‌كی به‌رده‌وامیان بۆ ھاووڵاتیان داڕشتوه، به به‌رچاوگرتنی ئه‌م راستییه‌ش كه له كاتی ئێستادا ٣٥٠٠ تا ٣٦٠٠ مێگاوات كاره‌با به‌رھه‌م ده‌ھێنین و تێكڕای خواستیش له‌سه‌ر كاره‌با ٥هزار و ٥٠٠ تا ٦ هەزار مێگاواته، تا كۆتایی مانگی (ئاب/٨) ده‌توانین ١٥ كاتژمێر كاره‌با دابین بكه‌ین.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "داواش له په‌یج و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ده‌كه‌ن، خۆیان له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ھه‌واڵه بێ بنه‌ما و دوور له راستیانه بپارێزن كه باس له كاتژمێره‌كانی كاره‌با ده‌كه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی له په‌یج و كه‌ناڵه فه‌رمییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌وه ئاماژه‌یان پێكراوه".
پێشتریش ژماره‌یه‌ك له‌په‌یج و ماڵپه‌ڕه‌كان بڵاویانكردبوه‌وه، وه‌زاره‌تی كاره‌با پلانیداناوه بۆئه‌وه‌ی زۆرترین كاره‌بای نیشتمانی بدرێته هاووڵاتیان، به‌جۆرێك كاره‌بای نیشتمانی ده‌بێته ٢٤ كاتژمێر و سه‌رجه‌م مۆلیده ئه‌هلیه‌كانی گه‌ڕه‌كه‌كان هه‌ڵده‌گیرێن.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە