وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆ بەدواداچوون و ووڵامدانەوەی خێرای سكاڵای هاووڵاتیان، پۆرتاڵی خزمەتگوزاری سكاڵای ئەلیكترۆنی بەگەڕ خراوە و هاووڵاتیان دەتوانن بۆ هەر سکاڵایەک سوود لەو لینکە وەربگرن.
وەزارەتی کارەبا لە راگەێندراوێکدا باسی لەوەشکردوە، هاوڵاتیان دەتوانن راستەوخۆ سكاڵا و داواكارییەكانیان لەرێگەی پۆرتاڵی خزمەتگوزاری سكاڵای ئەلیكترۆنی بنێرن و لەلایەن نووسینگەی وەزیر و بەڕێوبەرایەتی گشتی دیوانی وەزارەتەوە بەدواداچونی بۆ دەكرێت و لەماوەیەكی كەمدا ووڵام دەدرێنەوە.
باس لەوەشکراوە، لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە سکاڵا و داواکارییەکان یان بۆ نووسینگەی وەزیر و بەڕێوبەرایەتی گشتی دیوان بنێرن.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە