وەزارەتی کارەبا ئاگادارییەک ئاراستەی سەرجەم هاووڵاتیان دەکات
پەیامی کورد ... وەزارەتی کارەبا ئاگادارییەک ئاراستەی سەرجەم هاووڵاتیان دەکات .
وەزارەتی کارەبا داوا لە هاوبەشانی کارەبا دەکات پابەندی بەکارهێنانی ئەمپێری دیاریکراو بن و بە پێی پێوەری زیرەک بۆ ئەوەی گرفتیان بۆ درووست نەبێت .
لێژنەی باڵای پێوەری زیرەک سەر بە وەزارەتی کارەبا لە ئاگادارینامەیەکدا ڕایگەیاند : ئەو هاوبەشانەی کارەبا کە پێوەری زیرەک یان بۆ بەستراوە ، ئەگەر ووزەی کارەبای بەکارهاتوویان لەو ئاستە دیاریکراوە زیاتر بێت ئەوا وەکوو ئاگادارکردنەوەیەک ووزەی کارەبای ئەو هاوبەشە دەکوژێتەوە دوای ١٥٠ چرکە کارەباکەی بۆ دەگەڕێتەوە .
هەروەها ڕاگەێندراوە ئەگەر لە ماوەی ٣٠ خولەک دا ٥ جار کوژانەوەی کارەبا لە سەر یەک ڕوویدا کارەبای هاوبەشەکە زیاتر دەبڕدرێت و دوای ٤٥ خولەک کارەباکەی دەگەرێتەوە
لێژنەکە داوا لە هاوبەشانی کارەبا دەکات پابەندی ئەو ئەمپێرە کارەبایە بن کە دیاریکراوە ئەگەر بێت و لە ماوەی ٤٥ خولەک دا زیاتر کارەباکەیان نەهاتەوە ئەوە دەبێ سەردانی سیانەکانی کارەبا بکەن .
هەروەها لە كاتی هەبوونی هه‌ر كێشه‌یه‌ك ده‌توانن به‌م ژماره ته‌له‌فۆنانه‌ی خواره‌وه په‌یوه‌ندی بكه‌ن بۆ وەرگرتنی ڕێنمایی پیویست :
- وه‌زاره‌تی كاره‌با : 07507050953 -07507050954 (كاتژمێر 9:00ی به‌یانی 2:00ی پاشنیوه‌ڕۆ)
- هه‌ولێر : 07728500390 / 07728500396 / 07514903975
- سلێمانی : 053127 - 07701394642
- دووكان، بازیان، چه‌مچه‌ماڵ: 07736957845
- دهۆك : 07504942191 / 07504209170
- هه‌ڵه‌بجه : 0538850366 / 0538851231
- گه‌رمیان : 07501266988
- سۆران : 07512679273
ئەم بابەتە 11983 جار خوێندراوەتەوە