وەزارەتی کارەبا سەبارەت بە گۆڕانکاری لە کاتی پێدانی کارەبای حکوومی پەیامێک ڕادەگەێنێت
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر به‌كارهێنانی كاره‌با، پێدانی كاره‌بای نیشتمانی به‌هاووڵاتیان كه‌مبووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌م دۆخه كاتیه و له‌هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه، پێدانی كاره‌با زیاد ده‌كاته‌وه.
وەزارەتی کارەبا له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، "لەماوەی ئەم چەند رۆژەدا، هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا بۆ ٥٠٠٠ مێگاوات، ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا نزم بوەتەوە، به‌ڵام هاووڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە ئەم بارودۆخە كاتییە و لە سەرەتای هەفتەی داهاتووه‌وه دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە، پێشبینیدەكەین ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ ٣٨٠٠ مێگاوات بەرز بێتەوە و کاتژمێرەکانی پێدانی کارەباش ئاسایی ببێتەوە".
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، "هۆکاری کەمبونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا لەم چەند رۆژەی دواییدا، بۆئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه وێستگەی بەرهەمهێنانی ١٦٥ مێگاواتی گەرمیان بە مەبەستی فراوانکردنی وێستگەكە و دانانی چەند یەكەیەكی نوێ بۆ بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنان بۆ ئاستی ٢٠٠ مێگاوات کارەبا ڕاوەستاوە".
باسی له‌وه‌شكرد، هۆكارێكی دیكه راوەستانی ١٣٠ مێگاوات كارەبایه لە هێڵی توركیاوە كە هیچ پەیوەندی بە وەزارەتی كارەبا و حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە نییە و راستەوخۆ لەلایەن توركیاوە بڕدراوە، جگه له‌وه‌ش هەردو یەكەی وێستگەی خەبات بەهۆی پرۆسەی چاككردنەوەوە راگیراون و لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەگەڕ دەخرێنەوە".
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە