وەزارەتی کشتووکاڵ و سەرچاوکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریکی گرینگ لە بەرژەوەندی جووتیاران دەردەکات
پەیامی کورد ... وەزارەتی کشتووکاڵ و سەرچاوکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریکی گرینگ لە بەرژەوەندی جووتیاران دەردەکات
وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی جووتیاران بڕیاریانداوه به راگرتنی فۆڕمه تازه‌كه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پلانی ساڵانه‌ی گه‌نمی جووتیاران.
به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوێكی وه‌زاره‌تی كشتووكاڵ، بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتووكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی جووتیاران بڕیاریدا به ڕاگرتنی فۆرمه تازه‌كه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پلانی ساڵانه‌ی گه‌نمی جووتیاران.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوه‌كه، دوای به‌دواداچوون و گوێگرتن له كێشه و داواكاری رۆژانه‌ی جوتیاران به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی گرفتیان هه‌بو به هۆی وه‌ره‌سه‌ی خێزانی، له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی جووتیاران بڕیاردرا به ڕاگرتنی ئه‌و فۆڕمه.
وه‌زاره‌تی كشتووكاڵ جووتیارانیشی ئاگاداركردوه‌ته‌وه، فۆرمی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پلانی ساڵانه‌ی گه‌نم هاوشێوه‌ی ساڵانی ڕابردوو به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە