وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق هاوردەکردنى ٥٢ ماددەى خۆراکى لە هەرێمەوە قەدەغە دەکات
پەیامی کورد ... وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق هاوردەکردنى ٥٢ ماددەى خۆراکى لە هەرێمەوە قەدەغە دەکات
وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق لە نووسراوێکى فەرمیدا لیستى ٥٢ مادەى خۆراکى قەدەغە کردوە کە رێگەی پێنادرێت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردەى شارەکانى ناوەڕاست و خوارووی عێراق بکرێت.
لەو نووسراوەدا کە ئەمرۆ پێنج شەممە دەرچووە، وەزارەتى کشتوکاڵ ناوەندى ئۆپراسیۆنە نیشتمانییەکانی عێراقی سەر بە نووسینگەى سەرۆکوەزیرانی ئاگادا کردوەتەوە کە رێگە نەدات لە سنوورى هەرێمى کوردستانەوە ٥٢ مادەى خۆراکی بچنە ناو شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق.
بڕیارەکە ئەو ماددە خۆراکییانەش دەگرێتەوە کە بەڵگەنامەى پێویستیان هەیە کە لە هەرێمى کوردستان بەرهەمهێندراون.
لە نووسراوەکەدا وەزارەتى کشتوکاڵ داوای کردوە کە رێوشوێنى یاسایی بگیرێتەبەر بەرانبەر بە هەر کەس و لایەنێک کە هەوڵ دەدات ئەو ماددە خۆراکییانە بە هەر رێگەیەک بگەیێنێتە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی فیدراڵی عێراق.
گرینگترین ئەو ماددانەى کە لە نووسراوەکەشدا ئاماژەیان پێکراوە، بریتین لە سەروپێ، هێلکەى هەڵهێنان، جگەری مریشک، مریشکى سەربڕدراو، ماسی ، پاقلەی سەوز، هەنگوین، پیاز.
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە