وەزارەتی گواستنەوەی ئاڵمانیا لە ڕاگەێندراوێکدا داخستنی ئاسمانی ووڵاتەکەی بە ڕووی فڕۆکە رووسییەکان ڕاگەیاند
پەیامی کورد ... وەزارەتی گواستنەوەی ئاڵمانیا لە ڕاگەێندراوێکدا داخستنی ئاسمانی ووڵاتەکەی بە ڕووی فڕۆکە رووسییەکان ڕاگەیاند
وەزارەتی گواستنەوەی ئاڵمانیا رایگەیاند، ئامادەکاری دەکات بۆ داخستنی ئاسمانی ووڵاتەکەی بە ڕووی فڕۆکە رووسییە کاندا، بەوەش ئاڵمانیا دهچێته پاڵ ووڵاتانی دیكهی ئهورووپا كه له ووڵامی هێرشهكانی رووسیا بۆ سهر ئۆكراین رێوشوێنیان گرتوهتەبەر، هاوكات هێڵی ئاسمانی لوفتهانزای ئاڵمانی سەرجەم گەشتەکانی بۆ ڕووسیا هەڵوەشاندوهتەوە.
وەزارەتی گواستنەوەی ئاڵمانیا لە تویتێکدا له پێگهی فهرمی خۆی ڕایگەیاند : ڤۆڵکەر ویسین، وەزیری وەزارەتی گواستنەوە پشتیوانی لە داخستنی ئاسمانی ئاڵمانیا دەکات بە ڕووی فڕۆکە ڕووسیە کاندا و فەرمانی کردووە ئامادەکاری بۆ ئهو بابهته بکرێت".
هاوكات ووتەبێژی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی لوفتهانزا رایگهیاند، کۆمپانیاکە لە نزیکەوە پەیوەندی هەبوە لەگەڵ بەرپرسانی نیشتیمانی و نێودەوڵەتی شدا و بەردەوام دەبێت لەوەی لە نزیکەوە چاودێری ڕەوشەکە بکات.
ئهوهشی خستهڕوو، "ئەو گەشتانەشی کە ئێستا لە ئاسمانی ڕووسیا دان بەم زووانە ئاسمانی ئەو ووڵاتە جێ دەهێڵن".
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە