وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا حەوت دامەزراوەی دیکەی ئێرانی خستە لیستی سزاکانییەوە
پەیامی کورد ... وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا حەوت دامەزراوەی دیکەی ئێرانی خستە لیستی سزاکانییەوە
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا حەوت دامەزراوەی دیکەی ئێران و دەرەوەی ئێرانی خستە لیستی سزاکانییەوە کە لە بازرگانی بەرهەمە نەوتی و پیترۆکیمیاییەکانی ئێران دا ڕۆڵ دەگێڕن.
ئەو دامەزراوانەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا تۆمەتباری کردوون بەوەی بە زانیارییەوە لە کڕین و فرۆشتن و گواستنەوە و دۆزینەوەی بازاڕ بۆ بەرهەمە پیترۆکیمیاییەکانی ئێراندا بەشدارییان کردووە، لە ووڵاتانی ئێران و تورکیا و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبین.
ئەمریکا دەڵێت، ئەو کۆمپانیایانە بە ساختەکاری بەرهەمە نەوتییەکانی ئێران بار دەکەن و دەیگەێنن بە دەستی کڕیارانی ئاسیایی.
ڕاگەیاندنی ئەو سزا نوێیانە وەکوو هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی سیاسەتی ئەوپەڕی فشاری ئەمریکا دژی ئابووری ئێران، هاوکاتە لەگەڵ دانووستانەکانی هەردوو ووڵاتەکە سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران کە بڕیارە ڕۆژی شەممە چوارەمین گەڕی لە ئیتاڵیا بەڕێوە بچێت.
ئەم بابەتە 55 جار خوێندراوەتەوە