وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا : سزای بەسەر چوار کۆمپانیا لە ئێران و هەرێمی هۆنگ کۆنگ دا سەپاند
پەیامی کورد ... وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا : سزای بەسەر چوار کۆمپانیا لە ئێران و هەرێمی هۆنگ کۆنگ دا سەپاند
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، سزایان بەسەر چوار کۆمپانیادا لە ئێران و هەرێمی هۆنگ کۆنگ سەپاندوە بە هۆی فرۆشتنی پرۆگرامی مووشەکی بالیستی، هەروەها سزایان بەسەر شەش بەرپرسی فەرماندەیی ئەلیکترۆنی سوپای پاسداراندا سەپاندوە چونکە چالاکی ئەلیکترۆنی زیانبەخشیان لە ئەمریکا و چەند ناوچەیەکی دیکە بڵاوکردوەتەوە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە راگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە، سزایان بەسەر چوار کۆمپانیادا سەپاندووە کە بنکەکانیان لە ئێران و هەرێمی هۆنگ کۆنگە، ئەو کۆمپانیایانە هەستاون بە فرۆشتنی کەرەستە و تەکنەلۆژیای پڕۆگرامی مووشەکی بالیستی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان.
ئاماژە بەوەش کراوە، جگە لەو کۆمپانیایانەش سزایان بەسەر شەش بەرپرسی فەرماندەیی ئەلیکترۆنی سوپای پاسدارانی ئێراندا سەپاندووە، بەهۆی چەند چالاکییەکی ئەلیکترۆنی زیان بەخش بە ژێرخانی ئابووری ئەمریکا و چەند ناوچەیەکی دیکە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ئەنجامی سزاکان بوونی تەواوی کەل وپەل و لایەن و کەسایەتییە دامەزراوەکانی ئەو شوێنانە لە ئەمریکا قەدەغەکراون.
ئەم بابەتە 12012 جار خوێندراوەتەوە