وەزیرانی بەرگری و دەرەوەی ئەمریکا بۆ پێدانی زانیاری و ووردەکاری دەربارەی دەرچوون لە ئەفغانستان سەردانی کۆنگرێس دەکەن

پەیامی کورد     ...   وەزیرانی بەرگری و دەرەوەی ئەمریکا بۆ پێدانی زانیاری و ووردەکاری دەربارەی دەرچوون لە ئەفغانستان سەردانی کۆنگرێس دەکەن .

بڕیار وایە هەفتەی داهاتوو ، وەزیرانی بەرگری و دەرەوەی ئەمریکا لە دانیشتنێکی نهێنی و شاراوەدا لە کۆنگرەی ئەمریکا دەربارەی دەرچوونی ئەمریکا لە ئەفغانستان ووتاریان پێشکەش کرد . ئەم دانیشتنە لە حاڵێکدا بەرنامەی بۆ داڕێژراوە کە بەرپرسانی بەرگری ئەمریکا جەخت دەکەنەوە کە لە دوای دەرچوون لە ئەفغانستان ، ئەلقاعیدە لەم ووڵاتە تا ڕادەیەک گەشەی کردووە .

لەگەڵ دەرچوونی بەپەلەی ئەمریکا لە ئەفغانستان کە ڕووخانی لەناکاوی نیزامی ئەفغانستانی بەدواوە بوو ، لە ئێستاشدا واپێدەچێت کە ئیدارەی جۆ بایدن لە ژێر فشار دایە و لەمڕووەوە ، کۆمیتەی پەیوەندی دەرەکی کۆنگرێسی ئەمریکا لۆئید ئاستین وەزیری بەرگری ئەمریکا و ئانتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەم ووڵاتەی داوەت کردووە تاکوو دەربارەی دەرچوون لە ئەفغانستان ، زانیاری و ووردەکاری بخاتە بەردەست .

بڵاوکراوەی میلیتەری تایمزی ئەمریکا ڕاپۆرتی داوە کە ئەم دانیشتنە لە بەرواری ١١ی جانیوەریدا بەڕێوە دەچێت بەڵام بە دوور لە چاوی گشتی و بە شێوەیەیکی نهێنی و شاراوە بەرنامەی بۆ داڕێژراوە .

بەرپرسانی بەرگری ئەمریکا جەخت دەکەنەوە کە لە دوای دەرچوون لە ئەفغانستان گرووپی تێرۆریستی ئەلقاعیدە کە ٢٠ ساڵ بەر لە ئێستا بە کەڵک وەرگرتن لە خاکی ئەفغانستان هێرشی کردووەتە سەر ئەمریکا ، لە ئەفغانستان تا ڕادەیەک گەشەی کردووە . هەر چەندە جەخت دەکەنەوە کە لەگەڵ کەڵک وەرگرتن لە شێوازگەلی چاودێری و خستنەڕێی هێرشگەلی ئاسمانی لە بنکەگەلی دەرەوە لە ئەفغانستان ، توانایی مەهار کردنی هەڕەشەکانی ئەلقاعیدەیان هەیە .


ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە