وەزیرانی دەرەوەی ئیسرائیل ، ئەمریکا ، ئیمارات ، بەحرەین و مەغریب لە فەلەستین دیدار و چاوپێکەوتن دەکەن
پەیامی کورد ... وەزیرانی دەرەوەی ئیسرائیل ، ئەمریکا ، ئیمارات ، بەحرەین و مەغریب لە فەلەستین دیدار و چاوپێکەوتن دەکەن .
وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل هەواڵ لە دیدار و چاوپێکەتنی سەرۆکەکانی دەزگاگەلی دیپلۆماسی ئەم ووڵاتە و هەروەها ئەمریکا ، ئیمارات ، بەحرەین و مەغریب لە فەلەستین لە ماوەی هەفتەکانی داهاتوو دەدات .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاناتۆلی تورکیاوە وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئیسرائیل ئێوارەی دوێنێ هەینی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە بە پێی داوەت و بانگهێشتی " یائیر لاپید " وەزیری دەرەوەی ئەم ووڵاتە ، " دانیشتنێکی مێژوویی دیپلۆماتیکی " لە ماوەی ڕۆژەکانی یەکشەممە و دووشەممەی داهاتوو لە فەلەستین بەڕیوە دەچێت .
وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لە بەیاننامەکەی خۆیدا جگە لە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە " ئانتۆنی بلینکن " عەبدۆڵڵا بن زائێد ئالی نەهیان " " عەبدۆللەتیف زیانی " و " ناسر بووریتە " وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا ، ئیمارات ، مەغریب و بەحرەین بۆ بەڕێوەبردنی هەندێک دانیشتنگەلی دیپلۆماتیک دەچنە فەلەستین و جەختی کردەوە کە ووردەکاری زیاتری ئەم هەواڵەی دواتر ڕاگەیاند .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە " نێد پرایس " ووتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ش شەوی ڕابردوو لە بەیاننامەیەک ڕایانگەیاندبوو کە وەزیری دەرەوەی ئەم ووڵاتە لە ڕۆژانی داهاتوو لەمڕۆوە تاکوو چوارشەممە ی ئەم هەفتەیە سەردانی فەلەستین کەرانەی باختەری ڕۆخانەی ئۆردون ، مەغریب و جەزایر سەفەر دەکات .
بە پێی ئەو شتەی لە بەیاننامەکەی پرایس دا هاتووە ، بلینکن لە جەرەیانی ئەم سەفەرەدا جگە لە هاوتا ئیسرائیلی و مەغریبی خۆی ، بە شێوەی جیاگانە لەگەڵ " نەفتالی بێنت " سەرۆکوەزیران " ئێسحاق هێرتزووگ " سەرۆککۆمار و " بێنی گانتس " وەزیری شەڕی ئیسرائیل " مەحموود عەباس " سەرۆکی تەسکیلاتی خۆسەری فەلەستین " عەبدۆلمەجید تبوون " سەرۆککۆمار و " ڕەمەزان عامرە " وەزیری دەرەوەی جەزائیر و " موحەمەد بن زائێد ئالی نەهیان " وەلیعەهدی ئەبووزەبی و جێگری فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئیمارات یش دیدار دەکات تاکوو لەگەڵ ئەوان دەربارەی گرووپێک لە سەرەکیترین کارە ناوچەیی و جیهانییەکان لەوانەش ئەو شتەی " شەڕی دەوڵەتی ڕووسیا لە دژی ئۆکراین " چالاکییە ناسەقامگیرەکانی ئێران ، ڕێکەوتننامەگەلی ئیبراهیم ، پەیوەندی ئیسرائیل و فەلەستین پارێزگاریکردن لە ڕێگەچارەی هەر دوو ووڵات بۆ ووتووێژی هەر دوو لایەن و هەندێک بابەتی دیکە ناوی لێندراوە ، قسە و باس دەکەن .
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە