وەزیرانی دەوڵەتی ئۆردون دەست لەکارکشانەوەی خۆیان ڕادەستی سەرۆکوەزیران کرد
پەیامی کورد ... وەزیرانی دەوڵەتی ئۆردون دەست لەکارکشانەوەی خۆیان ڕادەستی سەرۆکوەزیران کرد .
میدیا ڕاگەیاندنەکانی ئۆردون هەواڵ لە دەست لەکارکشانەوەی وەزیرانی کابینەی ئەم ووڵاتە دەکەن .
بە پێی راپۆرتێک لە ئاژانسی هەواڵی عەموون ەوە ئەم میدیایە ڕایگەیاند کە وەزیرانی دەوڵەتی بشر الخصاونە " وەکوو سەرەتایەک بۆ چاکسازی لە هەفتەی داهاتوودا دەست لەکار کشانەوەی خۆیان ڕادەستی سەرۆکوەزیران کردووە .
ئەمە یەکەمین چاکسازی دەوڵەتی خصاونە یە لە دوای بەرپرسیار بوون لە لایەن مەلەک عەبدۆڵلای دووهەم ەوە بۆ تەشکیل کردنی دەوڵەت لە جیاتی عۆمەر الرزاز هەژمار دەکرێت .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە وەزیرانی ووڵات و دادی ئەم ووڵاتە ڕۆژی یەکشەممە لە سەر داوای خصاونە و لە دوای پێشێلکردنی ڕێکارەکانی قەدەغەی هاتن و چوون بە هۆی کۆرۆناوە دەست یان لە دەوڵەت کشاندەوە .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە