وەزیرى دەرەوەى تایوان : چین بە نیازە ووڵاتەکەمان داگیر بکات

پەیامی کورد   ...  وەزیرى دەرەوەى تایوان : چین بە نیازە ووڵاتەکەمان داگیر بکات

جۆزێف ئۆ وەزیری دەرەوەی تایوان ڕایگەیاند: چین ڕاهێنانی ئاسمانی و دەریایی لە دەورووبەری ووڵاتەکەمان بە مەبەستى خۆئامادەکردن بۆ داگیرکردنى هەرێمی و هیند و ئەتلانتیک ئەنجام دەدات، دەشڵێت: سوپاسى ووڵاتانى ڕۆژئاوا دەکەین کە بەرپەرچی هەنگاوە داگیرکارییەکانى چین دەدەنەوە .

ڕۆژى ٥ى ئەم مانگە وەزارەتی بەرگری تایوان بڵاویکردەوە، فڕۆکەگەلی جەنگى و کەشتیە سەربازییەکانى چین لەمیانەى ئەنجامدانى مەشقى سەربازیدا بۆ جارى دووەم سنوورى ووڵاتەکەمانیان بەزاندووە و هەروەها، ١١ مووشەکى بالیستى لە جۆرى دۆنگفێنگ بە ئاڕاستەى سنوورە ئاوییەکانى ووڵاتەکەمان جووڵاندووە.

گرژییەکانى نێوان چین و تایوان بۆ سەردانەکەى نانسى پلووسى، سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى ئەمریکا بۆ ئەو وولاتە دەگەڕێتەوە، چوونکە چین ئەو هەنگاوە بە پێشێلکردنى سەروەری خاکەکەى دەزانێت و بۆ ئەو مەبەستەش هۆشداری تووندیان دایە بەرپرسانى ئەمریکا و بۆ ئەو مەبەستەش چەند ڕۆژێکە جمووجووڵى سەربازى لە سنوورەکانى تایوان لەلایەن چینەوە دەستیپێکردووە .

جێگەى ئاماژەیە، دوێنێ حکوومەتى چین بڵاویکردەوە، وەک بەرپەرچدانەوەیەک بۆ ووڵاتانى رۆژئاوا لەبارەى پێشێلکردنى سەروەرى خاکى ووڵاتەکەمان لەرێگەی هێڵی ئاسمانی و ئاوییەوە بەردەوام دەبین لە ئەنجامدانی مانۆڕە سەربازییەکانمان لە نزیک سنوورەکانى تایوان ئەوەش نیگەرانى ووڵاتانى ڕۆژئاواى بەدواى خۆیدا هێنا.
 


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە