وەزیرى دەرەوەى کەنەدا: کۆمارى ئیسلامى دەبێت ووڵامگۆى تاوانى تەقاندنەوەى فڕۆکە ئۆکراینییەکە بێت

پەیامی کورد     ...   وەزیرى دەرەوەى کەنەدا: کۆمارى ئیسلامى دەبێت ووڵامگۆى تاوانى تەقاندنەوەى فڕۆکە ئۆکراینییەکە بێت

میلانى جوولى وەزیرى دەرەوەى کەنەدا، ڕۆژى دووشەممە ١ى سەرماوەز لە دانیشتنى نوێنەرانى ئەنجوومەنى بنەماڵەى قوربانیانى گەشتى ٧٥٢ى فڕۆکە ئۆکراینییەکە ئامادە بوو و دواتر تویتێى کرد.
لە تویتەکەیدا میلانى نووسیویەتى: کەنەدا شێلگیرە لە پابەندبوونى بۆ بەدواداچوونى شەفافانە و جێبەجێکردنى دادپەروەرى و ناچارکردنى کۆمارى ئیسلامى بە ووڵامدانەوەى لە کەیسى تەقاندنەوەى فڕۆکە ئۆکراینییەکە.


ئەم بابەتە 11983 جار خوێندراوەتەوە