وەزیری ئابووری ئاڵمانیا : ترسمان لە داهاتوو هەیە
پەیامی کورد ... وەزیری ئابووری ئاڵمانیا : ترسمان لە داهاتوو هەیە
ڕۆبێرت هابک وەزیری ئابووری ئاڵمانیا ڕایگەیاند : بە هۆی بەرزی نرخی ووزە ، کەمبوونەوەی داواکاری ناوخۆیی ، کەمبوونی ئارەزوومەندی کۆمپانیاکان بۆ سەرمایەگوزاری و لە یەک ترازانی زیاتری کۆمەڵایەتی ، مەترسی کەمبوونی هێزی کڕین لە چەند مانگی داهاتوودا بوونی هەیە .
ئەم سێناریۆیانە دەتوانرێ لە ڕێگای یاساکان ، دەستەبەرکردنی بوودجەی گشتی ، غەرامەی کۆمەڵایەتی و هەروەها باقی هەنگاوگەلی دیکەوە چارەسەر بکرێت .
دۆخی ئێستا ئەوەندەش خراپ نییە ، بەڵام ترس لە دارمان ، لە داهاتوو و تەنانەت لە داهاتووی نزیک زۆر بەرزە .
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە