وەزیری ئیسرائیلی : ئێران تەنیا ٦ مانگ مەودای بۆ گەیشتن بە بۆمبی ئەتۆمی هەیە

پەیامی کورد     ...   وەزیری ئیسرائیلی : ئێران تەنیا ٦ مانگ مەودای بۆ گەیشتن بە بۆمبی ئەتۆمی هەیە

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆیتەرز ، یووڤاڵ ستینیتز وەزیری ووزەی ئیسرائیل رایگەیاند ئێران بۆ بەرهەمهێنانی بۆمبی ئەتۆمی ماوەی ٦ مانگ دەرفەتی پیویستی هەیە تاکوو مەواددەکانی دەستەبەر بکات .

ئیسرائیل بە تووندی فشاری هێناوەتە سەر ئەمریکا کە نەگەڕێتەوە سەر بەرنامەی بەرجام . دەوڵەتی بایدن ترامپ تاوانبار دەکات بە هاتنە دەرەوە لەم بەرنامەیە ، و هەروەها ئەو بەم کارەی ڕێگاکەی بۆ کەمکردنەوەی پەیمانە ئەتۆمییەکانی ئێران و گەیشتنی تاران بە بۆمبی ئەتۆمی ئاسانتر کردووە . ئانتۆنی بلینکن وەزیری کاروباری دەرەوەی دەوڵەتی بایدن ڕایگەیاندووە بەرجام بووەتە هۆکاری ئەوەی کە ئەم مەودایە بگاتە ٣ تاکوو ٤ مانگ .

ئێستا وەزیری ووزەی ئیسرائیل یش ڕایگەیاندووە ئەم مەودایە ٦ مانگە چوونکە هەنگاوەکانی ترامپ بووەتە هۆکار بۆ گەیاندنی زەرەر و زیان بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و مەودای تاکوو گەیشتنی بە بۆمبێکی ئەتۆمی زیاتر کردووە . ئەمە لە حالێکدایە کە ئێران بارەها ڕایگەیاندووە هیچ کات نییەتی بەرهەم هێنانی بۆمب ی ئەتۆمی نەبووە و نییە .

 


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە