وەزیری ئیسرائیلی : ناوچەکە بەرەو دوو ڕێکاری هاوپەیمانی لەگەڵ ئێران یا خود ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل دا لە جووڵەکردندایە
پەیامی کورد ... وەزیری ئیسرائیلی : ناوچەکە بەرەو دوو ڕێکاری هاوپەیمانی لەگەڵ ئێران یا خود ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل دا لە جووڵەکردندایە .
وەزیرێکی ئیسرائیلی ڕایگەیاند : وەزیری ئیسرائیلی : ناوچەکە بەرەو دوو ڕێکار لە جووڵەکردندایە کە ڕێکارێکی سێهەم بوونی نییە یا هاوپەیمانی لەگەڵ ئێران یا خود ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل و پڕۆژەی ئاشتی لە ناوچەکە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە عەرەبی ٢٤ میخائیل بیتوون وەزیری کاروباری ستراتیژیکی ئیسرائیل لە ووتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەمریکی العرە ڕایگەیاند : کاتێک نوێکاریگەلێک لە یەکیتی عەرەب بۆ گەمارۆدانی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل بوونی هەیە ووڵاتانێک وەکوو عەرەبستانی سەعوودی و باقی ووڵاتان ، دەڵێن ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی و ڕێکەوتننامە لەگەل ئیسرائیل باش ە و ئەوان فەلەستینییەکان سەرزەنشت دەکەن تاکوو ئەم ڕێکەوتننامەیە پێشێل نەکەن و لەگەڵی دا دژبەرایەتی نەکەن .
بیتوون بە ئاماژەدان بە ووتەکانی مەحموود عەباس ، سەرۆکی تەشکیلاتی خۆسەری فەلەستین لە دوای ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی مەراکێش لەگەڵ ئیسرائیل کە ڕایگەیاندبوو لە ڕێکارەکانی ئاشتەوایی تێدەگات و لەگەڵیدا هیچ دژایەتییەکی نییە ووتی : لە داهاتوودا شاهێد و بینەری ڕێکەوتننامەی ئاشتی لەگەڵ عەرەبستان ی سەعوودی و باقی ووڵاتانی دیکەی عەرەبی دەبین چوونکە لە کۆتایی دا جیهان بەرەو دوو ڕاستا دەڕوات . یەکێکیان لە ناوخۆی ئێران ە کە ڕێکاری نەفرەت و جووڵە و تەشویقکردن بەرەو تێرۆر ە و بوونی ئیسرائیل ی وەکوو دەوڵەتێکی یەهوودی و دیمۆکارتیک ڕەت دەکاتەوە و لە بەرامبەر مێحوەرێک لە ووڵاتانێکە کە داواکاری ئاشتی ، ژیانی هاوبەش و بەرەکەت بۆ هەموو منداڵانی ئیبراهیم و ئیسماعێل و ئێسحاق ن .
بیتوون سەبارەت بە کێشەکانیان لەگەڵ ئێران ووتی : " ئەم ووڵاتە هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات و ئێمە قەبووڵی ناکەین کە ببێتە خاوەنی ووزەی ئەتۆمی ، ئیسرائیل داواکاری ئاشتی و باشبوون لەگەل یەکترە . ڕێکەوتننامە ئاشتیانەکانی ئەم دواییانە دەیسەلمێنێت کە لە ووڵاتانی عەرەبی دا جووڵەگەلێک بوونی هەیە کە داواکاری ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل ن .
هەروەها ووتی : ئێران هەڕەشەیە بۆ جیهان و هەموو ووڵاتان و ڕێکارەکانیان کە داواکاری ئاشتی ن . هەربۆیە ئیسرائیل بۆ هەر جۆرە پیلان و سیناریۆیەک ئامادەیە و دەزانێت چۆن ووڵامی بداتەوە . ئێمە دەمانەوێت کە ئیسرائیل لە ئەمنییەت دا بێت و هەر کەسێک هەوڵ بدات هەڕەشە لە ئێمە بکات بەهایەکی قورس دەدات و بە پێچەوانەوە بۆ کەسانێک کە داواکاری ئاشتین باوەشمان کراوەیە .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە