وەزیری ئیسرائیلی : هیچ بەڵگەیەک لە ئەو کەسەی زانا ئەتۆمییەکەی ئێرانی کوشتووە نییە
پەیامی کورد ... وەزیری ئیسرائیلی : هیچ بەڵگەیەک لە ئەو کەسەی زانا ئەتۆمییەکەی ئێرانی کوشتووە نییە
یەکێک لە وەزیرە نزیکەکان بە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە بەڵگە و نیشانەیەک لەوەی کە چ کەسێک مۆحسین فەخریزادەی لە تاران تێرۆر کردووە لە دەستدا نییە .
بە پێی ڕاپۆرتێک " تێزاهی هانگبی " وەزیری کاروباری چارەسەر و دۆزینەوەی چارەی ئیسرائیل دوێنێ شەممە لە ووتووێژێکی تەلەفزیۆنی دا ڕایگەیاند کە بەڵگە و نیشانەیەک لەوەی کە چ کەسێک مۆحسین فەخریزادە زانای بەرگری و ئەتۆمی لە تاران تێرۆر کردووە لە دەستدا نییە .
ئەو کە یەکێک لە کەسانی نزیکی بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ە ڕایگەیاند : هیچ بەڵگە و نیشانەیەک لەوەی کە چ کەسێک ئەم کارەی ئەنجام داوە نییە و ئەمەش بەم مانایە نییە کە چوونکە بەرپرسیارم هیچ قسەیەک ناکەم بەڵکوو بۆ ئەوەیە کە کە بە ڕاستی بەڵگەیەکم نییە .
میدیاکانی ئیسرائیل سەر لە بەیانی ڕۆژی شەممە ڕایانگەیاند کە هەموو باڵیۆزخانەکانی ئەم ووڵاتەی لە سەرتاسەری جیهان دا لە ئاستی ئەمنییەتی و بەرزترین ئاستی هۆشداری دا زیاد کردووە و لە حاڵەتی ئامادەباشی تەواودان .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە